شه‌هید "قاسم ئه‌نگین" فه‌رمانده‌و رۆشنبیر و مامۆستا
به‌داخێكی زۆره‌وه، رۆژی 8ی حوزیران، هه‌واڵی شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵی سه‌ركرده‌و مێژوونوس و فه‌رمانده " قاسم ئه‌نگین"مان پێگه‌یشت، له دڵه‌وه هه‌موومانی هه‌ژاند.
به‌داخێكی زۆره‌وه، رۆژی 8ی حوزیران، هه‌واڵی شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵی سه‌ركرده‌و مێژوونوس و فه‌رمانده " قاسم ئه‌نگین"مان پێگه‌یشت، له دڵه‌وه هه‌موومانی هه‌ژاند.
به‌داخێكی زۆره‌وه، رۆژی 8ی حوزیران، هه‌واڵی شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵی سه‌ركرده‌و مێژوونوس و فه‌رمانده " قاسم ئه‌نگین"مان پێگه‌یشت، له دڵه‌وه هه‌موومانی هه‌ژاند. دیاره هه‌ڤاڵ قاسم له رۆژی 27ی ئایار شه‌هیدبووه، به‌ڵام له‌به‌ر بارودۆخی شه‌ڕو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌ك و ناوه‌نده‌كانی گه‌ریلادا، كه له‌ئێستادا به زه‌حمه‌ت دروست ده‌بێ، بۆیه كۆمیته‌ی كارگێڕی په‌كه‌كه، شه‌هیدبوونه‌كه‌ی له 8ی حوزیران راگه‌یاند. له‌گه‌ڵ دووباره سه‌رخۆشیمان بۆ رێبه‌ر ئاپۆ و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و كارگێڕی په‌كه‌كه و سه‌رجه‌م بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆی و خانه‌واده‌ی شه‌هید، هه‌مانكات به‌شه‌هید بوونی هه‌ڤاڵ قاسم ئه‌ركی هه‌موومان گرانتربوو، به‌ڵام هیواشمان بۆ داهاتووێكی شكۆدار زیاتربوو.
هه‌ڤاڵ قاسم، كه 31 ساڵ بوو، له شاخه‌كانی كوردستان به شه‌رڤانتی ده‌ستی به‌تێكۆشانی شۆڕشگێڕی كردبوو، ئه‌مڕۆش وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی لێهاتوو، له‌مه‌یدانی تێكۆشاندا ئه‌ركه‌كانی به‌سه‌ركه‌وتووی جێبه‌جێكردو خۆی گه‌یاند به‌كاروانی نه‌مران. وه‌ك خۆی به گاڵته‌وه ده‌یگووت، من هه‌ڤاڵێكی كه‌م ئه‌ندامم، ده‌بێ مافی كه‌م ئه‌ندامیم هه‌بێ و زۆرم هیلاك نه‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ر خۆشی شه‌و و رۆژ بۆ چركه‌یه‌ك نه‌ده‌وه‌ستا، ئه‌گه‌ر كارێكی نه‌كردبوایه گیانی سه‌غڵه‌ت ده‌بوو. له‌یه‌ك لایه‌ندا ناتواندرێت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كه‌سایه‌تی شه‌هید قاسم بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فره‌لایه‌ن بوو، له هونه‌ر هونه‌رمه‌ند بوو، به‌تایبه‌ت له گۆڤه‌ند و هه‌ڵپه‌ڕكێ، له هه‌ڵبه‌ست و خوێندنه‌وه‌ی شیعردا به‌ده‌نگه زوڵاڵه‌كه‌ی، خاوه‌ن هه‌ستێكی پڕجۆشی نه‌ته‌وه‌ی بوو، به‌تایبه‌ت دوو هه‌ڵبه‌ستی كه زۆر حه‌زی لێده‌كردن ئه‌ویش، هه‌ڵبه‌ستی سه‌دان ساڵه‌ی شاعیری مه‌زن عه‌بدوڵڵا په‌شێو بوو، كه وه‌رگێڕانی بۆ كورمانجی ژوورینی بۆ كراوه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبه‌ستی ئینتیقام "تۆڵهه‌ڵدان" ی دكتۆر نوری دێرسیمی بوون، بێ هیچ گومانێك له هه‌موو ئه‌و وانانه‌ی هه‌ڤاڵ قاسم له ئه‌كادیمیاكان پێشكه‌شی كردووه، ئه‌وا هه‌ڵبه‌ستی تۆڵهه‌ڵدانی خوێندۆته‌وه بۆ هه‌ڤاڵان.
شه‌هید قاسم له گه‌ڵ زمانی كوردی، چه‌ند زمانێكی تریشی ده‌زانی، بۆیه‌ش به‌هه‌موو ئه‌و زمانانه خوێندنه‌وه‌ی ده‌كرد، بۆیه‌ش خاوه‌ن فه‌رهه‌نگێكی ده‌وڵه‌مه‌ندبوو، به‌تایبه‌تیش خۆی ته‌رخانكردبوو بۆ مێژووی كوردستان، زۆر لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بوون، ئه‌و ته‌نها به‌ڵگه‌كانی سه‌باره‌ت مێژوو كۆنه‌ده‌كرده‌وه، به‌ڵكو هه‌ڵسه‌نگاندنیشی بۆ ده‌كردن و له‌گه‌ڵ رۆژی ئه‌مڕۆ و تێكۆشانی شۆڕشگێڕانه‌ی ده‌كرد به یه‌ك، ئه‌مه‌ش وای ده‌كرد هه‌ركه‌س حه‌ز له‌مێژووی كوردستان بكا‌و به مه‌راقه‌وه گوێ له هه‌ڤاڵ قاسم بگرێ. گفتوگۆ چڕوپڕه‌كانی هه‌ڤاڵ قاسم، له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵان و خه‌ڵك، وای ده‌كرد زیاتر ببێته جێگای سه‌رنجی ده‌وروبه‌ری. ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ك مامۆستایه‌ك وانه‌ی ده‌گووته‌وه، ئه‌وا چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ش زیاتر له‌و گفتوگۆیانه له‌هه‌ڤاڵانی فێرده‌بوو. بۆیه‌ش هه‌ڤاڵ قاسم وه‌ك شۆڕشگێڕێكی ئاشق، ئاشقی كوردستان بوو، سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان له‌هه‌ر پارچه و گوند و باژێڕێك بوایه هه‌ڤاڵ قاسمی خۆشده‌ویست و ئه‌ویش هه‌ڤاڵانی هه‌موو به‌یه‌ك چاو خۆشده‌ویست، به‌ڵام خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌و بۆ هه‌ڤاڵان به‌و راده‌یه‌بوو كه ئاماده‌بوو به‌و ره‌وشه ته‌ندروستیه زه‌حمه‌ته‌یه‌وه، به‌ڵام به سه‌عاتان و به‌ڕۆژان له‌سه‌ر پێ بوه‌ستێ، تاكو بتوانێ به‌جۆش و مۆڕاڵێكی بڵنده‌وه، وانه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات و هه‌ڤاڵانی فێربكات.
هه‌ڤاڵ قاسم نووسه‌رێكی لێهاتوو و رۆژنامه‌نووسێكی به‌توانابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ساڵان خه‌باتی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌بردبوو، هه‌مانكات وه‌ك فیدایه‌ك شه‌و و رۆژ نووسینی بۆ رۆژنامه و گۆڤاره‌كانی راگه‌یاندنی ئازاد ده‌نووسی، چاوپێكه‌وتنی ده‌كرد، لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی له‌بواره جیاجیاكانی تێكۆشان ئه‌نجامده‌دا، مرۆڤ سه‌ری سووڕده‌ما له‌و هه‌موو وزه‌و توانا و ماته وزه‌یه‌یی كه له هه‌ڤاڵ قاسمدا هه‌بوو، به‌ڕاستی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه پڕ به‌پێستی هه‌ڤاڵ قاسمه كه ده‌گوترێت نه‌ی ده‌زانی ماندوو بوون چیه، چونكه به ئه‌شقه‌وه خه‌باتی ده‌كرد.
شه‌هید قاسم خۆی قه‌تیس نه‌كردبوو له‌یه‌ك بواردا، به‌ڵكو له‌هه‌موو بواره‌كانی تێكۆشان خاوه‌ن هونه‌ر و ئه‌زموون بوو، به‌و بارودۆخه ته‌ندروستیه‌وه سه‌نگه‌ر به‌سه‌نگه‌ر، هه‌موو هه‌ڤاڵانی به‌سه‌ر ده‌كرده‌وه، جارێك له كێوی شه‌كیف بوو، جارێك له لوتكه‌ی شه‌هید شه‌ریف، جارێك له چیای به‌ربزن بوو، جارێك له كۆلیت و شه‌هید هێمن و گۆشینه، به‌شه‌و رۆژ ده‌یویست له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانیدابێت. رۆژێك گووتی هه‌ڤاڵ دەبێ زۆرتر وریا بین، نه‌وه‌ك دوژمن هێرشی هه‌رێمی ئێمه بكات و ئێمه‌ش نه‌توانین گورزێكی باشی لێ بده‌ین، بۆیه ده‌بێ شه‌و رۆژ كاربكه‌ین تاكو كه‌موكوڕیه‌كانمان نه‌هێڵین و ئاماده‌باشیمان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك هه‌بێ. هه‌ڤاڵ قاسم هونه‌رو ئه‌زمونی شه‌ڕی له گۆڕه‌پانی شه‌ڕی بۆتان كۆكردبووه‌وه، به‌تایبه‌تیش زۆر له ژێر كاریگه‌ری شه‌هید رۆژهات بلیزه‌ری دابوو، له‌هه‌موو نمونه‌كانی گه‌ریلایه‌تی و فه‌رمانداریه‌تی ئه‌ودا، شه‌هید رۆژهات هه‌بوو، شه‌هید رۆژهاتیش هه‌ڤاڵێكی فه‌رمانده‌ی تابوور بووه‌و خۆشی هه‌ر خه‌ڵكی گوندی بلیزه‌ری هه‌رێمی بۆتان بووه، كه نه‌خوێندنی هه‌ببوو نه نووسین. هه‌ڤاڵ قاسم به ره‌نج و ماندوبوون و هه‌وڵدانه‌كانی، خۆی خستبووه دڵی هه‌موو هه‌ڤاڵان، تا ئه‌و ئاسته‌ش ساده‌و خاكی و دڵنزم بوو كه به‌كه‌مترین ده‌رفه‌ت و ئیمكان وه‌ك سۆسیالیستیك ژیانی ده‌كرد.
شۆڕشی كوردستان، به‌پێشه‌نگایه‌تی په‌كه‌كه، ئه‌مڕۆ له هه‌موو رۆژێك زیاتر رووبه‌ڕووی هێرشی دوژمنی داگیركه‌ر و فاشیستی تورك بۆته‌وه، هه‌ڤاڵان و سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه‌ش ئه‌مڕۆ له‌هه‌ر رۆژێك زیاتر بۆ به‌رخودان و فیداكاری ئاماده‌ن، له‌ناو ئه‌و ئاگره شه‌ڕه دژواره‌ی كه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به‌پشتیوانی راسته‌وخۆی ناتۆ و به‌كرێگیراوانیان له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان و شۆڕشه پڕشنگداره‌كه‌ی هه‌ڵیانگیرساندووه، شۆڕشگێڕ و پێشه‌نگ و كادیرانی ئه‌و شۆڕشه‌ش به بڕیاریكی زۆر به‌تینتر رووبه‌ڕووی ئه‌و دوژمنایه‌تیه بوونه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و هه‌ڤاڵانه بڕیاریانداوه كه كوردستانیكی ئازاد و خۆسه‌ر و دیموكرات پێشكه‌ش به گه‌له‌كه‌یان بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان گووتوه كه جارێكی‌تر گه‌لی كورد ناگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م، چونكه خاوه‌ن رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه یه.
وه‌كو مامۆستا گه‌وره‌كانی مێژوو، شه‌هیدان هه‌ڵمه‌ت و قاسم پێیان گووتوین، ره‌گ و ریشه‌ی به‌رخودانی گه‌لی كورد، بۆ زیاتر له 15هه‌زار ساڵ شۆڕبۆته‌وه، په‌كه‌كه‌ش خاوه‌نداریه‌تی له‌و میراته كردوه‌و بڕیاریشداوه كه‌ده‌بێ ئه‌و كاروانه‌ی ده‌ستیپێكردوه به سه‌ركه‌وتن بینه‌خشێنێ. ئاماده‌بوون و بڕیاری دلێرانه‌ی شه‌هید قاسم ئه‌نگین و سه‌رله‌به‌ر شه‌هیدان و شۆڕشگێڕانی كوردستان، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن، چه‌ك و ته‌كنیك و ته‌كنه‌لۆژیایی دوژمن چه‌نده به‌هێزبێت، ئه‌وا رق و قین و بڕیارداری شۆڕشگێڕانی په‌كه‌كه‌ش له‌وان به‌هێزتره، چونكه رێبه‌ر ئاپۆ فه‌رموویه‌تی، گه‌وره‌ترین ته‌كنیك مرۆڤه.
به په‌یوه‌ستبوونمان به رێبازی شه‌هیدان، سۆز‌و په‌یمان تازه ده‌كه‌ینه‌وه، له‌پێناو سه‌رخستنی رێبازه‌كه‌یان ئێمه‌ش رێبواری رێگای ئه‌وانین، سه‌ركه‌وتن و ئازادی كوردستانیش ئه‌و به‌ڵێنه‌یه كه‌پێكه‌وه داومانه.
ژ.ت